








چ كه‌سێك به‌رپرسیاره له‌و منداڵانه‌ی له سه‌ر جاده‌كانن؟ یان ئه‌و منداڵانه‌ی دۆخی ده‌روونیان خراپه؟ چ سیستمێكی په‌روه‌رده ده‌توانێت منداڵان به‌ره‌و گه‌شه‌كردن‌و پشكواندن به‌رێت كه ئه‌م منداڵانه هه‌مان دایك‌و باوكی داهاتوون؟
هه‌ر ئه‌م كه‌سانه‌ن داهاتووی میلله‌تێكیان له ئه‌ستۆ ده‌بێت‌و ده‌بنه پسپۆری بواری جۆراوجۆر له‌كۆمه‌ڵگه‌دا.
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه منداڵ په‌راوێز بكه‌وێت به‌دڵنیاییه‌وه هیچ جۆره پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆ نابینرێت، باشتروایه حكومه‌ت‌و بنه‌ماڵه به شێوازێكی تیۆری‌و پراكتیكی گرنگی به په‌روه‌رده‌ی منداڵ بده‌ن. پێویسته په‌روه‌رده‌ی كۆن كه له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده یان چه‌ندین ساڵ ئه‌نجامی نه‌بووه لاببرێت‌و په‌روه‌رده‌یه‌كی باش كه وڵاتانی پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌كردوو ئه‌نجامیان لێوه‌رگرتووه بێته ئارا‌و جێبه‌جێ بكرێت. ئه‌ركی په‌روه‌رده فره لایه‌ن و فره بواره تۆ وه‌ك كه‌سێكی پێگه‌یشتوو به‌رامبه‌ر ئه‌و منداڵه‌ی یان ئه‌و منداڵانه‌ی له‌خێزانه‌كه‌تدان به‌رپرسیاریت، جا ئه‌و ئه‌ركه به‌باشی جێبه‌جێ بكه‌یت یان به‌پێچه‌وانه‌وه تۆ هه‌ر به‌شێكی گرنگ له‌داڕشتنی كه‌سێتی ئه‌و منداڵه و خولیا و خواست و ئاره‌زووه‌كانی و ئاینده‌ی داگیرده‌كه‌یت. په‌روه‌رده‌ی دروستیش پێویسته پشتبه‌ستوو بێت به‌سیستمێكی په‌روه‌ده‌یی دروست كه له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌روونناسی دامه‌زرابێت لێره‌وه پێموایه پێویسته مامۆستا‌و راهێنه‌ر‌و پزیشك‌و فرۆشیار‌و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی به‌سه‌رجه‌م كاره‌كته‌ره‌كانییه‌وه وانه‌ی تایبه‌تی ده‌روونناسییان پێ بووترێت واته بوونی هۆشییارییه‌كی په‌روه‌رده‌یی ده‌روونیی له‌ناو خێزان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی تا به شێوازێكی باش په‌روه‌رده‌ی منداڵان به‌ڕێوه‌بچێت و به‌شێوازی دروست له‌گه‌ڵ منداڵاندا هه‌ڵسوكه‌وت بكرێت.
All rights reserved to Serdam.Org | Designed & Hosted by DeSian