







ئێستا (82) جاره به‌ده‌وری خۆری نازداردا ده‌سووڕێمه‌وه، به‌لاَم هه‌شت ساڵیش زۆرتره نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن داوێتی له جه‌سته و گیانم به‌گۆچان نه‌بێت،بواری هه‌ڵسوكه‌وتم نادات – سوپاسیش بۆ یه‌زدان ئه‌وه‌نده باوه‌ڕم به‌بیركردنه‌وه‌ی خۆم هه‌یه كه بتوانێت یارمه‌تیم بدات بۆ نووسینی ئه‌م بیره‌وه‌ریانه.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی(2007)دا له سه‌ردانێكی (شێركۆ بێكه‌س)دا له ده‌زگای(سه‌رده‌م) كه باسی نووسین هات به‌باسدا، وتم نه‌خۆشم و خاویشم، ئه‌نجا پرسی ئه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانت چاپ نه‌كردووه؟ وتم له یه‌ك دوو كتێب و ڕۆژنامه‌كاندا به‌پچڕپچڕی چاپكراون. ئه‌مه لای ئه‌وه‌وه به‌و شێوه‌یه كه‌متر كه‌ڵكی ده‌به‌خشی، بۆیه ره‌ئی وه‌هابو كه ئێستا چ بیركردنه‌وه‌یه‌كی تریشم هه‌یه له‌گه‌ڵ چاپكراوه‌كانیشدا تێكه‌ڵیان بكه‌م با له‌یه‌ك به‌رهه‌مدا بن.
كه وتم ئه‌وه بۆ ئێستای من ئه‌ركێكی گرانه چونكه نه‌خۆشم و ناتوانم. وتی تۆ بینووسه من له سه‌رده‌م بۆت چاپ ده‌كه‌م با ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش كه‌له به‌رچاودایه، بایه‌خه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێركۆ بێكه‌س كه ئه‌مه‌ش كارێكی جوانه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كی ڕۆشنبیریه‌كه‌مانه‌و شایستی سوپاسه.
ئێستاش كه ده‌ستم كردووه به‌نووسینی ئه‌م یاده‌وه‌ریانه، هه‌روا به نه‌شاره‌زایی و به‌وێڵی ڕێگه‌یان نه‌گرتۆته به‌ر، به‌ڵكو له زۆر سه‌رچاوه‌ی ڕۆشنه‌وه جۆگه‌له‌یان هه‌ڵگرتووه: هه‌یانه بیركردنه‌وه‌ی خۆمه كه هێشتا باوه‌ڕم پێی ماوه‌و پشتی پێ ده‌به‌ستم. هه‌یانه حه‌فتاو هه‌شتاكانه كه لاپه‌ڕه‌ی ده‌لیله‌كانیان له‌نێو ئه‌رشیفه‌كه‌ی خۆمدا شایه‌تیم بۆ ده‌ده‌ن، هه‌یانه به‌رهه‌مه ته‌له‌فیزیۆنیه‌كانه كه‌هه‌ر زیندوون. خۆ جارێ وه‌هاشم لێنه‌هاتووه كه باوبژی بیرچوونه‌وه ناونیشانه‌كانیانم لێبفڕێنێت، جگه‌له ئه‌مانه‌ش هێندێكیشیان ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ن كه كتێبه چاپكراوه‌كانی خۆم له ڕۆژنامه وه گۆڤاره‌كاندا خۆم بلاَوم كردوونه‌ته‌وه، هه‌یشیانه په‌نایان بۆ ئه‌رشیفه‌كه‌ی خۆم بردوومه. له‌گه‌ڵ متمانه‌ی ته‌واوم به‌م سه‌رچاوه ڕۆشنانه، جاروباره‌یه‌ك هه‌ر ڕێك ده‌كه‌وێت بیرچوونه‌وه‌یه‌ك ڕووبدات، كه‌ئه‌وه منیش مافی خۆمه گله‌یی له‌و هه‌ڵفڕێنانه بكه‌م و داوای به‌خشینی له ئێوه‌ی به‌ڕێز بكه‌م.
ئه‌و كه‌سه به‌ڕێزو خزمه‌تگوزارانه‌ش كه هێشتا له ژیانان و ناوه‌كانیان هاتووه: سلاَوی گه‌رمیان لێ ده‌كه‌م و هیوای جوانیان بۆ ده‌خوازم و ئومێدی ته‌مه‌ن درێژیان بۆ ده‌خوازم. ئه‌و زاتانه‌شی لێمان جیابوونه‌ته‌وه‌و له‌م جیهانه‌دا به‌جێیان هێشتووین، له په‌نای گه‌وره‌ی یه‌زداندا بن و هه‌ر به‌هه‌شتی بن و یاده شیرینه‌كانیان هه‌ر به‌خێرو خۆشی بێت.
له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ئه‌م کتێبه له کتێبخانه‌ی ئه‌لیکترۆنی سایته‌که‌مان ده‌خوێننه‌وه..
ستافی رۆڤار
ته‌مه‌ننامه‌و شتی دیش
نموونه‌یه‌ك له‌شیعره‌كانی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت
مردن له‌خوێی شه‌وایه
شێتی‌و كانی‌و سه‌گه‌ڕه‌ش
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت: كه‌س پێش من بانگه‌شه‌ی نوێخوازی نه‌كردووه
خه‌یاڵی زانستی‌و ئه‌فسانه‌یی له‌چیرۆكی منداڵدا
بونیادگه‌ری له‌تیۆره‌وه بۆ پراكتیزه كردن.. شیعری (تیر)ی له‌تیف هه‌ڵمه‌ت به‌نموونه
التخطيط الاول لقصيدة (الولوج الى حي سعدي يوسف ومغامرات صوفية اخرى)
التخطيط الثاني لقصيدة سورة الرصاص او انشودة الدم مع عدم اعتذاري للشاعر بدر شاكر السياب
مدخل تحليلي ونفسي لقصائد هةلمةت الحلمية
نموونه‌ی چه‌ند نامه‌یه‌ك
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت شاعیرێكی بروسكه ئاسا‌و شیعره‌كانی نمه‌ی باران بوون
چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌ئه‌رشیفی شاعیر
All rights reserved to Serdam.Org | Designed & Hosted by DeSian